سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) ڕایگهیاند: ئێمە لە سەدەی نوێدا بەردەوام دەبین لە گێڕانەوەی داستانی نەتەوەی تورک، تاوەکو کۆتایی ڕوبەڕوی هەمو ئەوانە دەوەستینەوە کە قومار لەسەر تێکدانی برایەتیی کورد و تورک دەکەن''.
سەرۆکی مەهەپە دهڵێت، "لە بەرژەوەندی ڕێکخراوی پەیەدە و یەپەگە دەبێت کە بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی 27ی شوباتی ئیمڕاڵی هەنگاو بنێن، بەبێ ئەوەی بکەوێتە داوی زایۆنیستەکانەوە یان بە تەماحی ماکسیمالیستی فریو بدرێت".
لهبارهی هێرشهكانی ئیسرائیلهوه بۆ سهر دامهزراوهكانی حكومهتی نوێی سوریا، باخچهلی ڕونیكردوهتهوه، "ئەو هێرشانە بەربەست بۆ پڕۆسەی چارەسەری و سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکەن، دیارە کە ئیسرائیل دەیەوێت لە رێگەی ئەو ناوچەیەی ناوی لێناوە رێڕەوی داود بگاتە کوێ، ئەو رێڕەوەی بڕیارە لە سوەیداوە بەرەو باکور بکرێتەوە، رێڕەوی شەیتانە دابەشبونی سوریایە؛ بە ئامانجگرتنی تورکیایە
Your Comment